زاری كرمانجی:
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندووه: “دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی یەکەمی ئەمساڵ کراوە و لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بەشەخۆراک دەگاتە هەموو هاووڵاتیان.”
لهبارهی بهشهخۆراكی تایبهت بە مانگی ڕەمەزان، نەوزاد شێخ کامیل ئاماژهی بهوهكردووه”تا ئێستا هیچ بەشەخۆراکێکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانمان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە، بۆیە مادەکانی خۆراک هاوشێوەی ساڵی ڕابردوون.”
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی بڵاوی کردەوە، بەشەخۆراکی سەبەتەی یەکەم بە داتای مانگی یەکی 2026، لەم مادانە پێکهاتووە:
1- برنج سێ کیلۆگرام
2- شەکر یەک کیلۆگرام
3- زەیت یەک لیتر
4- نیسک 500 گرام
5- لەتکەنۆک (بەزالیا) 500 گرام
6- دۆشاوی تەماتە 400 گرام


































































