زاری كرمانجی-چۆمان
بەرپرس و تیمەكانی فەرمانگەی ئاوی قەزای چۆمان، دوای چەندین كاتژمێر كاركردن لە ناو بەفر توانیان حەوزی ئاوەكە بدۆزنەوەو چارەسەری گرفتی كەمئاوی هاووڵاتییانی قەزای چۆمان بكەن.
ڕاگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی سۆران، بڵاوی كردەوە: ” بەرپرس و فەرمانبەرانی فەرمانگەی بەشی چاككردنەوەی ئاوی فەرمانگەی چۆمان، سەردانی سەروچاوەی پڕۆژەی ئاوی پڕژەیان كرد، كە بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر ڕێڕەوی ئاوی پڕۆژەكە لای دابوو ئەمەش بووە هۆی كەمبونەوەی ئاوی هاووڵاتییانی قەزاكە.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” دوای زیاتر لە حەوت كاتژمێر گەڕان و كاركردن لەناو بەفر، بەدوای دۆزینەوەی سەرچاوی حەوزی ئاوەكە، خۆش بەختانە توانرا بەشێك لە كەم ئاوی چارەسەر بكەرێت.


































































