وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان ئاشكرای كرد، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان ئهمریكاو ئێران له جنێڤ به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌در بوسه‌عیدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، بڵاوی كردەوە” به‌خۆشحاڵییه‌وه پشتڕاستی ده‌كه‌مه‌وه به‌رنامه‌ی ئه‌وه دانراوه رۆژی پێنجشه‌ممه دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له جنێڤ به‌ڕێوه‌بچن”.
به‌در بوسه‌عیدی، رۆڵی نێوه‌ندگیر ده‌بینێت له‌نێوان ئهمریكاو ئێران‌دا، زیاتر نووسیویەتی ” ئیراده‌یه‌كی ئه‌رێنی هه‌یه بۆ هه‌وڵدانی زیاتر به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتن”.
پیشتریش عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له جنێڤ كۆدبینهوه. عێراقچی گووتیشی ” سه‌رقاڵی كاركردنین له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ره‌شنوسێك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا له‌به‌رچاوبگرێت و بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی خێرا”.


































































