تەکنەلۆژیا-زاری كرمانجی
هەرچەندە 5G هێشتا لە ڕۆژانی سەرەتاییدایە، بەڵام پەرەپێدانی 6G دەستیپێکردووە و وەک لە 5G بینیمان جارێکی دیکە کۆمپانیا چینییەکان پێشەنگن. کۆمپانیای ZTE لەم دواییانەدا چەند تەکنەلۆژیایەکی گرنگی بۆ دروستکردنی 6G تاقیکردۆتەوە بە هاوکاری وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای زانیاری چین. لەو کاتەوە وڵاتانی ڕۆژئاوا چاویان لە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ئێریکسۆن و نۆکیایە بۆ دەستپێکردنی پەرەپێدانی نەوەی شەشەمی پەیوەندییەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی (GizChina) کۆمپانیای ZTE هەندێک لە کەرەستە و هێزی پێویستی بۆ دروستکردنی ئەم تەکنەلۆجیایە لەم تاقیکردنەوانەدا بەکارهێناوە.
هەرچەندە هێشتا زۆر دوورین لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای 6G، بەڵام چین لە ئێستاوە دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەی بەشێک لەم تەکنەلۆژیایە. بەڵام هێشتا ئەمریکا و ئەوروپا لەم بوارەدا وەبەرهێنان دەکەن چونکە بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردنیان لە کۆمپانیاکانی وەک ZTE و Huawei قەدەغە کردووە و لەبری ئەوە چوونەتە کۆمپانیاکانی وەک Ericsson و Nokia.
ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیای ئێریکسۆن دەیەوێت بە ملیۆنان پاوەند وەبەرهێنان بکات لە توێژینەوەیەکدا بۆ تۆڕێکی 6G لە بەریتانیا. کۆمپانیاکە بەنیازە لە پلانێکی ١٠ ساڵەدا پەرەپێدانی ٦جی تەواو بکات و ئەم تەکنەلۆژیایە تا نزیکەی ساڵی ٢٠٣٠ بخاتە بواری بەکارهێنانی بازرگانییەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، تەکنەلۆژیای 6G دەتوانێت 100 هێندە خێراتر بێت لە خێرایی 10 Gbps کە بە سنووری خێرایی ئێستا بۆ تەکنەلۆژیای 5G دادەنرێت.