زاری كرمانجی :
سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە نوێترین پەیامی خۆی دا جەختی لەسەر بەرپرسیارێتیی نیشتمانی بەرامبەر بە عێراق و گەلەكەی كردەوە و دەشڵێت “بڕوای تەواوم بە عێراقێكی دیموكرات و مەدەنی هەیە كە كراوە بێت بە ڕووی ئەمریكا و ئەورووپا.”
نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ڕۆژی یەكشەممە 22ی شوباتی 2026 ڕایگەیاند “بەرپرسیارێتیی نیشتمانیمان بەرامبەر گەل و نیشتمانەكەمان، عێراق، لەسەرمان دەسەپێنێت كە هەوڵ بدەین و ئەزموونەكانمان تەرخان بكەین لەپێناو ڕاستكردنەوە و بەهێزكردنی ڕەوتی پرۆسەی سیاسی.”
مالیكی ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەوان بڕوایان بە عێراقێكی دیموكرات و مەدەنی هەیە، كە كراوە بێت بە ڕووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییە تۆكمەكاندا، “وەك ئەمریكا و ئەورووپا.”
سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئامادەیی خۆی و هاوپەیمانییەكەی بۆ كرانەوە بە ڕووی جیهاندا دووپات كردەوە و دەڵێ “دەستمان كراوەیەوە بۆ هاوكاری و تەواو كاری هەرێمی و نێودەوڵەتی، لەپێناو بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەكە و جیهان.”

































































