زاری کرمانجی :
کەمێک بەرلە ئێستا،وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەبەوەکراوە، جێگای قبووڵکردن نییە لە هیچ لایەنێک، کە هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت .
وەزارەتی ناوخۆ، ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەمڕۆ چەند لایەنێک، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هەڕەشەیان لە وڵاتێکی دراوسێ کردووە ، لەم ڕووەوە ، بە پێویستی دەزانین دووپاتی بکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا و هیچ کاتێک سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕێگەش نادات، هیچ لایەنێک، هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت .


































































