زاری كرمانجی :
ماوهى چهند رۆژێكه بە هۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوه هەزاران مریشك لە بەریتانیا و ژاپۆن لەنێوبران، تهنيا بەریتانیا لە ساڵێكدا زیاتر لە چوار ملیۆن مریشك لە ناودەبات.
له ئێستادا بەریتانیا بۆ ئەوەی رێگری لە تەشەنەسەندنی ئەنفلۆنزاكە بكەن و ساڵانە زیانەكانی لە نێو بردنی مریشك دووبارە نەبێتەوە، كار لەسەر گۆڕانكاری جینەكانی مریشك دەكەن، بۆ ئەوەی تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە نەبێت.
دكتۆر مایك ماكجەر توێژەرە لە پەیمانگەی رۆزلین لە ئەدنبەرە، سەرپەرشتیی تیمی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و تاقیكردنەوەكە دەكات و دەڵێت :” تەكنیكە نوێیەكە بە جۆرێكە كە بەشێك لە ترشی ناوەكیی مریشك كە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ زیادكردن و بڵاوبوونەوەی بەكاریدەهێنێت، لادەبرێت و تا ئێستا تاقیكردنەوەكە لەسەر مریشك سەركەوتوو بووە.”
دكتۆر مایك گەشبینە بەو هەوڵە و پێی وایە لە ماوەی پێنج بۆ 10 ساڵی داهاتوودا، وا لە مریشك بكرێت كە تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە نەبێت.