زاری كرمانجی
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاندوە: پارەی تەرخانکراوی بۆ مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی بانکەکان کردووە و بە مەبەستی دابەشکردنی مووجەی مانگی دوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکارەکانی خەرجکردنی مووچە دوای تەواوبوونی مەرجە کارگێڕی و تەکنیکییەکان بووە بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ سەر هەژماری فەرمانبەران لە سەرجەم پارێزگاکان بەشێوەیەکی ئاسان.
ئەوەش ئاشكرا كراوە:، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا فەرمانگەو دامەزراوەكان دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و بکەن بەپێی رێکاری بانکەكان.
ئەوە لەكاتێكدایە وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق مانگانە گرفت بۆ ناردنی پارەی مووچە خۆرانی هەرێم دروست دەكات و بە بیانی و جیا جیا دوای دەخات.


































































