زاری كرمانجی-خەلیفان
لە قەزای خەلیفان دەستكراوە بە قیڕتاوكردنەوەو كۆكنكرێت كردنی، ئەو قۆرت و چالانەی لە شەقامەكان دروست بوونە. شۆفێرانی خوزازیارن ئەو كارە لە شارو شارۆچكەكانی دیكەی ئیدارەی سۆران ئەنجام بدرێت.
هاووڵاتییان و شۆفێرانی قەزای ناوەندی سۆران و دەورووبەری داواكارن لە شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سۆران، بە هەمانشێوە هەڵمەتێكی فرەوان دەست پێبكرێت بۆ چاككردنەوەو قیڕتاو كردن و كۆنكرێت كردنی قۆرت و چاڵەكانی شەقامە ناوخۆی و دەرەكییەكان”.
ساڵانە بەهۆی هاتنی وەرزی بەفرو باران بارین و كۆبوونەوەی ئاو لە ڕێگاو شەقامەكان، قۆرت و تاسە دروست دەبن و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ لە بەردەم هاتووچۆی ئۆتۆمبێل.

































































