محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
محسین تەحسین گووتەبێژی هاتووچۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ ئەمشەو لە دووسایدی دێلزیانی سەر بە ناحیەی دیانا نزیک مزگەوتی ئازادی ، رووداوێکی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێک هەبوو لە ئەنجامی رووداوەکە دووکەس بە سەختی برینداربوون:“
گووتەبێژی هاتووچۆی سۆران گووتیشی:“ ئێستا هەروو کەسەکە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی چارەسیان بۆ دەکرێت، لێرەشەوە داوا لە شوفێران و ماتۆرسواران دەکەین پابەندی خێرایی دیاری کراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.


































































