زاری کرمانجی :
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایدەگەیێنێت، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی و “ناکشێتەوە”. ئەمەش ئاماژەیە بۆ قوڵبوونەوەی ململانێکان لە نێو ماڵی شیعە و کاریگەرییەکانی لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق .
فەرهاد ئەترووشی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو، لە بەغدا نییەتێکی خراپ بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان هەیە”، ئەمەش وادەکات مەترسییەکان لەسەر شایستە داراییەکان و پەیوەندییە سیاسییەکان زیاتر بن.
ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دووپاتی لەوەکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا دانی بەوەدا ناوە کە داهاتی عێراق کەمی کردووە و دۆخەکە خراپە، هاوکات هۆشداری دەدات لە بوونی “نییەتێکی خراپ” لە بەغداوە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان.
سووربوونی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ کاندید بوونەوەی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕی، ئەمەش مەترسیەکی دیکەیە بۆ سەر پرۆسەی سیاسی و ئابووری عێراق .

































































