زاری كرمانجی- سۆران:
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تاوتوێی هێنانە كایەی بەرێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری دەكرێت.
ئەركی ئەم دامەزراوەیە چاودێری كردن و پێداچوونەوە دەبێت بە كەناڵەكانی راگەیاندن بە هەموو جۆرەكانییەوە بە تایبەتی بۆ پێدانی مۆڵەت.
بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەمبارەوە بە زاری كرمانجی گووت ” ئەم بابەتە تا ئێستا تەنها وەك بیرۆكە و كاری لەسەر دەكرێت، بێ گومان دوای تاوتوێ كردنی بابەتەكە ئەگەر پێویست بێت دێتە ئاراوە”.