سیروان شێخ مزووری
سەرۆكی ڕێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە
گوڵە نێرگز یەكێكە لە جوانییەكانی سروشتی كوردستان، لە دەستپێكی هاتنی ئەم وەرزەی بەهار دەڕوێت، هەروەك دەڤەری بارزان كە بەگوڵی نێرگز بە ناوبانگە، نەریتی پاراستنی ژینگەی دەڤەرەكە هۆكارە بۆ گەشە كردنی جۆرەها گوڵی سروشتی، بەهیواین شوێنەكانی دیكەش هاوشێوەی دەڤەری بارزان گرینگی بەپاراستن و چاندی گوڵە نێرگز و جۆرەها گوڵی دیكەی سروشتی و ماڵی بدەن، باتایبەتیش سنووری گوند و شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سۆران ناوچەیەكی گەشتیارین كەشو هەوایەكی گونجاوی هەیە بۆ گوڵی سروشتی.
هەروەك پسپۆرانی بواری تەندروستی سوودەكانی گوڵی نێرگز دەخەنەڕوو:
- بۆنكردنی ئەم گوڵە چارەسەرە بۆ خەمۆكی و سەرئێشە.
- بۆ هێوركردنەوە و بەهێزكردنی مێشك بەسوودە.
- دژی گرژبوون و رەقبوونی ماسوولكەكانە.
- گەرمی لەش دادەبەزێنێت.
- بۆ ڕازاندنەوەی باخ و بۆنخۆش كردنی شوێنەكان بەكاردەهێنرێت.
- كوڵاندنی سەلك (بنك)ی نێرگز و پاڵاوتنی ئەو پێكهاتەیە و ساردكردنەوە و خواردنەوەی، چارەسەرە بۆ برینی گەدە.
7.خواردنەوەی ئاوی ئەو پێكهاتە، ئازاری ناوسك كەم دەكاتەوە و كرمی ناو ریخۆڵەكان دەكاتە دەرەوە.


































































