مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە هەڤپەیڤینێكی تەلەڤزیۆنی دا ئاشكرای كرد كە لە سەر ڕێنمایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ڕەزا پەهلەوی، كوڕی شای پێشووی ئێران كۆبووەتەوە.
ویتكۆف لە هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ كەناڵی ؛فۆكس نیووز؛ی ئەمەریكی ڕاگەیاند “كۆبوونەوەكەم لەگەڵ پەهلەوی لە سەر ڕێنمایی سەرۆكی ئەمەریكا بووە و ئەو كەسێكی بەهێزە و لە خەمی وڵاتەكەی دایە.”
نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە بارەی گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران دەڵێت “ئەم پرسە پەیوەندی بە سیاسەتی ترەمپەوە هەیە، نەك تەنیا داواكارییەكانی پەهلەوی.”

































































