زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە تارق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج باڵیۆزی نوێی كوەیت لە عێراق كرد.
سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە باڵیۆزی كوەیت كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواست. سەرۆكی حكومەت باسی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی كوەیت كرد و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنەی لەگەڵ كوەیت دووپات كردەوە.
باڵیۆزی كوەیت ستایشی پرۆسەی ئاوەدانیی و پێشكەوتنی كوردستانی كرد و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ برەودان و پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە بوارەكانی وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نیشاندا.