زاری كرمانجی :
میدیاكانی ئەمەریكا لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا “پێنتاگۆن” بڵاویان كردەوە كە لە بنكەكانی سەربازی ئەمەریكا لە قەتەر و بەحرەین سەتان سەربازی ئەمەریكا كشێنراونەتەوە، لە پەراوێزی زۆربوونی گرژییەكان و ئەگەری جێبەجێكردنی گورزی سەربازی لە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
پرۆسەی جێهێشتنی سەربازانی ئەمەریكا هەریەك لە بنكەی سەربازی ئەلعەدید لە قەتەر و ژمارەیەك بنكەی سەربازی تر لە بەحرەینی گرتووەتەوە، سەربازانی كەشتیگەلی پێنجەمی سەر بە هێزەكانی دەریایی ئەمەریكان.


































































