ساڵی 2030 بۆ موسڵمانان دەبێتە ساڵێکی مێژوویی، چونکە بەپێی ساڵنامەی ئوم قوڕا و حیساباتە فەلەکییەکان، مانگی رەمەزان دووجار لە یەک ساڵی زاینیدا دێتەوە.
جارێکیان لە سەرەتای ساڵ مانگی یەک و جارەکەی تریش لە کۆتایی ساڵ مانگی 12.
ئەمەش بەهۆی جیاوازیی ژمارەی رۆژەکانی ساڵی کۆچی و زایینییە کە ساڵانە نێوان 10 بۆ 12 رۆژ دەگۆڕێت.


































































