زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافى مرۆڤى هەنگاو، لە ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات “لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی سوپای پاسداران و سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بە چەكی قورسەوە لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان جێگیركراون،”
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “لە زۆربەی شارەكانی كوردستان، تەواوی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران خراونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە.”
هەنگاو ئاماژە بەوەش دەكات كە چەندین گرتە ڤیدیۆیی چەكی قورس و كەرەستەی سەربازی كە لە ناوچەكانی قەسری شیرین و سەلاسی باوەجانی، مەریوان، سەردەشت، پیرانشار و شنۆ جێگیر كراون، لەبەردەستن .


































































