مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی جیهان، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو 19 وڵات بە هۆی زیادبوونی مەترسی ئەمنی و ئەگەری هێرشی سەربازی، داوایان لە هاووڵاتییانیان كردووە ئێران جێبهێڵن.
نزیكەی دوو مانگ دەبێت، نائارامی و گرژییە ناوخۆیییەكان لە ئێران و زیادبوونی مەترسی شەڕ لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل، بە تایبەت دوای كۆتایی هاتنی وتووێژەكان و جووڵەی سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، بۆیە تا ئێستا 19 وڵات ؛ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، كەنەدا، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، ئیسپانیا، سوێد، چیك، فینلاند، نەرویج، ئیتاڵیا، پۆڵەندا، ژاپۆن، كۆریای باشوور، هیندستان، مالیزیا، ڕۆمانیا، بولگاریا؛ داوایان لە هاووڵاتییانیان كردووە ئێران جێبهێڵن و هەروەها وڵاتانی ؛ڕووسیا و قەتەر و هۆڵەندا؛ هۆشدارییان بە هاووڵاتییان داوە بە هیچ شێوەیەك گەشتی ئەو وڵاتە نەكەن .


































































