زاری كرمانجی- سۆران:
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو بەرێوەبەرایەتییەكی دیكە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكرێتەوە و رێكارەكانی لە قۆناغی كۆتایین.
هەژار حەكیم، بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەمبارەوە بە زاری كرمانجی گووت ” بڕیارە بەرێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە رێكارەكانی پێویست گیراونەتەبەر و تەنها رەزامەندی سەرووی ماوە”.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی ئافرەتێك بە ناوی ( رەفتار حەسەن) بۆ وەرگرتنی ئەركی بەڕێوەبردنی ئەم بەرێوەبەرایەتییە بەربژێر كراوە.
هەژار حەكیم، لەمبارەوە روونیكردەوە ” چەند ناوێك بۆ ئەم پۆستە بەربژێر كراون، لە نێوشیاندا ئافرەتێك هەیە، بەڵام هێشتا یەكلایی نەبۆتەوە”.