ئەمڕۆ رۆژی جیهانی زمانی دایكە و بەم بۆنەیە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته نهتهوهیی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە.

دەقی پەیامەكیە سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته نهتهوهیی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە. پابەندیمان بە برهوپێدان و پێشخستنی زمانی دایک بۆ هەمووان دووپات دەکەینەوە؛ لە زمانی کوردییەوە تا زمانی پێکهاتە نەتەوەیییەکان (تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی). پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.


































































