کارمەندانی ڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاگادار دەکرێنەوە کە سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ماستەر کارتی تایبەت بە پاداشتەکانیان.
سەرجەم کارمەندانی ڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 2025لەرۆژی یەکشەممەوە دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی ماستەر کارتی تایبەت بە پاداشتەکانیان.”
ئاماژەی بەوە داوە، پێداویستییەکانی وەرگرتنەوەی ماستەر کارتەکان بریتین لە کارتی نیشتمانی و کارتی دەنگدان.
بەپێی ڕاگەیاندراوی كۆمیسیۆن، ئەم هەفتەیە پاداشتی کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان كە لەنێوان 200 بۆ 400 هەزار دینارە دابەشدەكرێت.


































































