دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن و لە هیچ بارودۆخێکدا گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، توسک ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-2-2026، بە ئاماژەدان بە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن و ئەگەری نزیکبوونەوەی شەڕ، بە هاووڵاتییانی پۆڵەندی لە ئێرانی ڕاگەیاندووە: “تکایە دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن و جارێکی دیکە لەم هەلومەرجەدا مەچنەوە ئەو وڵاتە”.
سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەی ئاگادار کردەوە کە ڕەنگە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو بەجێ هێشتنی ئێران ئەستەم بێت.


































































