شەهلاسۆفی-زاری کرمانجی:
١- ماندوێتی بەردەوام:
ماندوێتی کاریگەری لاوەکی باوی کەمی ئاسنە، کە دەبێتە هۆی کەمخوێنی. باشتر وایە پێش خواردنی تەواوکەری خۆراک ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت
٢- قژێکی شکاو و وشک
دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ کەمی ترشە چەورییە بنەڕەتییەکان، پرۆتین، ئاسن و ماددە خۆراکیەکانی تر.
٣- نینۆکی شێواو یان شێوە کەوچک
دەتوانێت نیشانەی کەمخوێنی و کەمی ئاسن بێت
٤- درز یان هەوکردنی گۆشەکانی دەم
نیشانەی کەمی ڕیبۆفلاڤین (B2) یان کەمی ئاسن
٥- سکچوونی درێژخایەن دەتوانێت نیشانەیەک بێت کە ماددە خۆراکیەکان بە تەواوی لەلایەن جەستەتەوە هەڵناگیرێن
٦- توڕەبوون و
گۆڕانی باری دەروونی دەتوانێت نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی جەستەت ئەو وزەیەی کە پێویستی پێیەتی بەدەست ناهێنێت.
٧- نەمانی ئارەزووی خواردن
زۆرجار ئارەزووی خواردن لەگەڵ تەمەندا کەم دەبێتەوە،هەروەها هەندێک دەرمان دەتوانن ئارەزووی خواردن کەم بکەنەوە.


































































