زاری كرمانجی-سۆران
كه‌شناسی ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەن اوچە شاخاوییە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ دابارینی کەمێک نمەبارانی جیاجیا لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵات تاوه‌کو کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، هەروەها ئەگەری خۆڵێکی سوک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشوری هەرێم.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، خێرایی با لەسەرخۆ- مام ناوەند ده‌بێت و له‌نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئەگەری کەمێک چالاکبونی هەیە تاوه‌کو کاتەکانی نیوەڕۆ.
كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە دو بۆ چوار پله بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هه‌روه‌ها بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرزدەبێتەوە بە (1 – 2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی


































































