موڕشید برادۆستی – اری کرمانجی :
بەمەبەستی ڕێگری کردن لە بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک لە قەزای سیدەکان و چاودێری کردنی بازاڕ، لیژنەی ئابووری و چاودێری بازاڕی قەزاکە چەند ڕێنمایەکیان دەرکردووە .
ئیحسان چەلەبی قائیمقامی قەزای سیدەکان، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە دیوانی قائیمقامیەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی ئابووری و چاودێری بازاڕمان کرد تا فرۆشیاران و کاسبکاران لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان نەبنە هۆکاری بارگرانی بەسەر کڕیار و هاووڵاتییاندا .
قائیمقامی سیدەکان، دەڵێت:” لیژنەکانمان ڕاسپاردووە تا زیاتر چاودێری نرخ و کەلوپەلەکان بکەن و دەبێت گشت خاوەن دوکان و مارکێتەکان پابەندی ئەم ڕێنمایانەبن کە دەرمان کردووە .

لیژنەی ئابووری و چاودێری بازاڕی لە سیدەکان ئەمانەی قەدەغە کردووە، بە پێچەوانە لە ئەگەری فرۆشتنیان سزای دارایی زۆر و داخستنی شوێنەکەی لێ دەکەوێتەوە .
. گرانبوونی هەر کەلوپەلێک لەبەر هەبوونی خواستی زۆر لە مانگی پیرۆزی رەمەزان لەلایەن فرۆشیارەکانەوە قەدەغەیە و سەرپێچیکار تووشی سزای توند دەکڕێتەوە .
. فرۆشتنی شەربەت و شیرینی بێ لۆگۆ و ناونیشان قەدەغەیە.
هیچ بازرگانێک یاخود دوکاندارێک قۆرخکاری بکات سزای بۆ دیاری کراوە .


































































