شەهلا رەشید – زاری كرمانجی :
شەكەتی چاوەكان حاڵەتێكە روودەدات لە كاتی بەكارهێنانێكی چڕی چاوەكان بۆ ماوەیەكی زۆر لەو چالاكییانەی پێویستیان پێیەتی وەك شۆفێری، بەكارهینانی كۆمپیوتەر، خوێندنەوە و …هتد، وێڕای ئەوەی زۆرێك دەناڵێنن بەدەست ئەم حاڵەتەوە بەڵام خۆی حاڵەتێكی مەترسیدار نییە و لە كاتی پشوودان بە چاوەكان نامێنێت، دەكرێت خۆپارێزیش بكرێت لێیان بەچەند هەنگاوێكی سادە كە كاردەكەن بۆ رێگری لە ماندووبوونی چاوەكان، لە هەندێك حاڵەتدا رەنگە نیشانەكان ئاماژە بۆ پێویستی چارەسەر بكەن، جێی باسە تووشبووانی ئەم حاڵەتە بەدەست چەندین نیشانەوە دەناڵێنن.
نیشانەكانی شەكەتی چاوەكان
ماندووێتی چاوەكان ئێستا زۆر زیاتر بووە لە سەردەمی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، لە ئەنجامی بەكارهێنانی ئامێرەكانی كۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەك بۆ ماوەیەكی زۆر، شەكەتی چاو نیشانەیە نەك نەخۆشی، لە نیشانەكانی ئەم حاڵەتەش بریتین لە:
- هەوكردن و ماندووبوونی چاو.
- سووتانەوە و خورانی.
- وشكبوونی چاو.
- ناڕوونی بینین و بینینی دووانی.
- سەرئێشە.
- هەوكردنی مل و شانەكان و پشت.
- زیادبوونی هەستیاری بە رووناكی.
- قورسی تەركیزكردن.
خۆپارێزی لە شەكەتی چاوەكان
هەندێك هەنگاو و رێكاری سادە هەن كە دەكرێت پەیڕەو بكرێن بۆ رێگری و خۆپارێزی لە شەكەتبوونی چاوەكان: - دانانی شاشەكە لە دوور گونجاوە، پێویستە دڵنیا ببنەوە لەوەی شاشەكە لە دووری گونجاو و شوێنی گونجاودایە، كە پێویستە چەند پێیەك لە چاوەوە دووربێت، یان هێندەی دریژی قۆڵێك، هەروەها پێویستە شاشەكە لە ئاستی چاو یان كەمێك لەوە نزمتر بێت، هەروەها ئەمە لەسەر ئامێرە ژمارەییە هەڵگیراوەكانیش هەر وایە، دەكرێت قەبارەی پیتەكان گەورە بكرێن لەسەر شاشەكە بەپێی دوورییەكە.
- هەڵبژاردنی بڕی گونجاوی رووناكی شاشەكە، دەكرێت رووناككردنەوە ببێتە هۆی ماندووكردنی چاو، پێویستە رووناكی گونجاو دیاری بكرێت ئەگەر زۆر بێت یان كەم بەپێی چالاكی ئەنجامدراو، بۆنموونە پێویستە رووناكییەكە لە پشتەوە بێت لەكاتی چالاكییەك كە پێویستی بە تەركیزی زۆر بێت وەك خوێندنەوە، هەروەها رێكخستنی رووناكییەكان هاوكارە لە كەمكردنەوەی ماندووبوونی چاو لەكاتی سەیركردنی تەلەفزیۆن.
- بەكارهێنانی دڵۆپەكانی چاو، دەكرێت زۆر تەركیزكردن ببێتە هۆی وشكبوونی چاو، لێرەشدا واباشە پەنا ببرێتە بەر بەكارهێنانی دڵۆپەكانی چاو وەك فرمێسكی دەستكرد بۆ چارەسەری كێشەكە و كەمكردنەوەی شەكەتی چاو.
- لەچاوكردنی چاویلكەی گونجاو: پزیشك كار دەكات بۆ دیاریكردنی ئەوەی ئایا نەخۆش پێویستی بە چاویلكەی پزیشكی هەیە، بۆ كەمكردنەوەی شەكەتی چاوەكان یان نا، هەروەها ئەگەری پێویستبوونی بە هاوێنە و ئامێر یان چارەسەری گونجاو بۆ ئەو چالاكییەی دەبێتە هۆی شەكەتی چاو.
س/سایتی زانیاری گشتی
…..