بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئاگاداری گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی دەكاتەوە ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی ئێران بکەن، بە مەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمی گونجاو و رێکخستنی کاروبارەکان و جێبەجێ کردنی رێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لە رۆژی 1_3_2026، بە دوواوە هاتن و چوون بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گەشت کردن بۆ وڵاتی ئیران ڕادەگیرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لەکاتی رێکخستن و دووبارە هاتووچۆ کردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە ئاگاداری گەشتیاران دەکەینەوە”.


































































