نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، گۆڕانکاری بەسەردا هات، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی نیگەرانیی بازرگانان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەڕێژەی 4٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە 70 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 65 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


































































