زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بازرگانی سۆران لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، چەند ڕێنمایی تایبەت بە فرۆشیارو ماركێتەكان دەدات.
١. نابێت بە هیچ شێوەیەک کەلوپەلی بێ ناونیشان و بێ لۆگۆ لە ناو مارکێتەکەدا هەبێت.
٢. شوێنی تایبەت دیاری بکرێت بۆ کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو، ناونیشان بۆ شوێنەکە دابنرێت.
٣. نرخەکان لە سەر کەلوپەلەکان دیاریکرابێت، هەروەها هاوڵاتیان بە ئاسانی بخوێننەوە. ئەگەر کاشێری هەبێت دەبێت نرخی کاشێر لەگەڵ ڕەفە هاوتابێت.
٤. بەرهەمی شرینەمەنییەکانی خۆماڵی (٢) ڕۆژ پێش بەسەرچوون لە سەر ڕەفەکان لاببرێت.
٥. داشکاندن بەبێ ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی ڕێگا پێدراونییە، بۆیە ئەگەر داشکاندن بکرێت (7 تا 10) ڕۆژ پێشوەخت ڕەزامەندی داشکاندن وەربگیرێن، هەروەها نرخی پێشوو و پسولەکانی کڕین لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ بەرێوەبەرایەتیەکەمان.
٦. هیچ تیروپشکێک، یاخود هەر کارێکی تر کەوا ببێتە هۆی ڕاکێشانی هاوڵاتییان بەبێ ڕەزامەندی بەرێوەبەرایەتیەکەمان ڕێگا پێدراونییە.
٧. کەلوپەلی تایبەت بە خواردن و خواردنەوە لە وەرزی هاوین شوێنیان دەبێت فێنک بێت، هەروەها ئەو کەلوپەلانەی پێویستیان بە فێنکەرەوە هەیە لە ناو ساردکەرەوە دابندرێن.
٨. کەلوپەلی فەلکراوی بێ ڕێکەوت و ناونیشان لە ناو مارکێت نەفرۆشرێت، ئەگەر کەلوپەلی (کۆ) فەلبکرێت و بەستەبەندی بکرێت بەشێوەی کەم کەم بۆ فرۆشتن، دەبێت کیسی (تجاری) یا کارتۆن یا تەنەکە لەبەر دەست بێت.
٩. هەموو کەلوپەلە خۆراکیەکان بەتایبەت خواردنەوەکانی ناو شوشەو پلاستیک نابێت تیشکی خۆریان بەر بکەوێت.
١٠. ئەو کەلوپەلە خۆراکییانەی پێویستیان بە شوشتنەوە نییە سەریان داپۆشراو بێت.
١١. گشت کەلوپەلەکانی ماوەبەسەرچوو، یاخود شیاوی خواردن و بەکارهێنان نەبن، دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ لیژنە، یاخود بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی، نابێت بدرێتەوە بە کۆمپانیا یا خودی مەندووبەکانیان.
١٢. کەلوپەلی وەک چارەسەری نەخۆشی نابێت لە هیچ فرۆشگایەکی گەورەو بچووک بفرۆشرێت، تەنها لەو شوێنانە دەفرۆشرێت کەوا مۆڵەتی فرۆشتنی دەرمانیان هەیە، هەروەها فرۆشتنی ‘عەزەلیات و ڤیب’ بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
١٣. یاری ئاگرینەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
١٤. کۆکاگانی مارکێت نابێت شێداربن و پێویستە لە وەرزی هاوین فێنک بن.
١٥. هەوا گۆرکێ هەبێت.
١٦. مارکێتەکان دەبێت تابلۆی بازرگانیان هەبێت و مۆلەتی کاریان هەبێت.

































































