زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: ” لە لایەن تینەكانمان هاوکاریی جۆراوجۆر بەسەر 190 خێزانی خۆجێیی و ئاوارە لە ناو شاری قامشلۆ دابەش کران.
هاوکارییەکان بریتی بوون لە (سەبەتەی خۆراک، کارتۆنی پاککەرەوە و تەندروستی، قوتووی شیری منداڵ و سەلەی یاریی منداڵان).
لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بە ئاوارە و لێقەوماوان و هەژاران، بە پاڵپشتییەکی گەورەی بەخشەران و خەڵکی دڵسۆزی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
تا هەنووکە دابەشکردنی هاوکاریی خۆراکی و ناخۆراکی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و خەڵکی دەڤەرەکە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پشت و پەنای خۆیان دەزانن و تێکڕا بۆ ئەو هاوکارییانە سوپاسی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەن.

































































