شەهلا سۆفی_ زاری کرمانجی:
ئۆرکیدەی ڕووخساری مەیموون گوڵێکی سەیر و جوان و دەگمەن و کەم وێنەیە کە بە بۆن و شێوەکەی بەناوبانگە.
ئەم گوڵە ناوی زانستی دراکولا سیمیایە کە یەکێکە لە بەناوبانگترین ١١٨ جۆری گوڵی دراکولا. ناونانی ئەم گوڵە لە ساڵی 1978 لەلایەن ڕووەکناس لۆیەرەوە ئەنجامدراوە. ئەم جۆرە ڕەسەنی کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆر و پیرۆیە لە باکووری ڕۆژئاوای زنجیرە چیای ئەندێس و دەتوانرێت بڵێین نزیکەی نیوەی ناوچەکانی ئیکوادۆر پڕن لەم گوڵە و لە بەشەکانی سەرەوەی شاخەکاندا گەشە دەکات.
ئەم گوڵە ڕووخسارێکی درێژی هەیە و گەڵاکانی لە گۆشەکانیەوە درێژ دەبنەوە بە شێوەی سێ ڕیشاڵی و لە ناوەڕاستدا ڕووخسارێک کە لە مەیموون یان دراکولا دەچێت بە ددانە ترسناکەکانیەوە دەبینرێت و هۆکاری ناونانی ئەم گوڵە پەیوەندی بەم لێکچوونەوە هەیە. ئەم گوڵە لە هەموو وەرزێکدا بینراوە، بۆنێکی هاوشێوەی لیمۆی هەیە.

































































