زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی، بارانبارین لە دهۆک، زاخۆ و هەندێک لە ناوچەکانی دەوروبەری دەستیپێ دەكاتەوە.
پێشبینیش دەکرێت کاریگەرییەکەی لە درەنگانی ئەمشەودا تاوەکو بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەممە درێژببێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سۆران و راپەڕین، هەروەها ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لە سەنتەری شاری سلێمانی.

































































