زاری كرمانجی-سۆران:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی شوباتی 2026، به‌شێك له قوتابییانی كۆمه‌ڵگه‌ی یادی ناحكومی له قه‌زای مێرگه‌سۆر به گه‌شتێكی زانستی سه‌ردانی زاری كرمانجیان كرد.
ئه‌مڕۆ قوتابییانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی، له كۆمه‌ڵگه‌ی یادی ناحكومی له قه‌زای مێرگه‌سۆر، به گه‌شتێكی زانستی سه‌ردانی زاری كرمانجیان كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی ده‌زگا پێشوازییان لێكرا.
مه‌به‌ستی گه‌شته زانستییه‌كه‌یان ئاشنابوون بوو به كاری ڕاگه‌یاندن و مێژووی دامه‌زراندنی زاری كرمانجی له‌م ده‌ڤه‌ره، دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كاری ڕاگه‌یاندن و زاری كرمانجی بۆ قوتابییان باسكرا، پاشان قوتابییان به‌شه‌كانی زاری كرمانجییان به‌سه‌ر كردنه‌وه.

































































