ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
جان دۆست، ڕۆماننوسی بەنێوبانگی کورد کەوتووەتە بەر لێشاوی ڕەخنە و ناڕەزایی خوێنەر و نووسەران. بەشێکیش داوا دەکەن کتێبەکانی بایکۆت بکرێن.
دوای ئەوەی لە ١٥/١٦-٢-٢٠٢٦، پێشانگای کتێب لە دیمەشق-سووریا دەکرێتەوە بە بەشداری ٥٠٠ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە، ٣٥ دەوڵەت و هەزاران کتێب؛ جان دۆستیش ڕۆماننوسی ناوداری کورد بە مەبەستی واژۆ کردنی کتێبەکانی، بەشداری دەکات. بەم هۆیەوە هەڵمەتی بایکۆت کردنی کتێبەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان ڕادەگەیەنرێت و ڕووبەڕووی دەیان ڕەخنەی توند و زبر بوویەوە.
ڕەخنەگران پێیان وایە ئاماددەبوونی لە پێشانگاکە، ئاماژەیە بۆ بێ هەڵوێستی لەو جەنگە خوێناوییەی لەم دواییە کەوتە نێوان حکومەتی کاتی سوریا و ڕۆژئاوا. ڕەخنەگران جان دۆست بە خائین و خاکفرۆش ناوزەد دەکەن و پێیان وایە نەدەبووایە ئەو نووسەرە ئاماددەی هەبووایە لەو پێشانگایە.
جان دۆست نووسەر، ڕۆماننووس، شاعیر و وەرگێڕی کوردە لەدایکبووی شاری کۆبانێیە لە ساڵی ١٩٦٥. خاوەنی زیاتر لە ١٠ کتێبە، زۆرینەی کتێبەکانی بە زمانی عەڕەبی و زاراوەی کورمانجی نووسراون و وەرگێڕدراونەتە سەر زاراوەی سۆرانی. کتێبی (میرنامە) لەلایەن خوێنەرانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشوازی لێکرا و بە شێوەیەکی بەرچاو ناسرا.

































































