ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ماڵپەڕێکی بەڕیتانی دەری دەخات بەکارهێنانی ڕۆژانه کاتژمێرێک و نیو شاشە کاریگەری لەسەر گەشەی منداڵان دادەنێت. دەشڵێت ئەو منداڵانەی ڕۆژانە زیاتر لە ٩٠ خولەک سەیری شاشە دەکەن لە وشەزانی، پەیوەندی، نووسین و ژماردن لاوازن
لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەڕیتانی ئاشکرای دەکات منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵ کە زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک سەیری تەلەفزیۆن دەکەن یان لە سەرهێڵ (ئۆنلاین) دەبن توانای زمانیان لاوازترە و ئەگەری خراپ هەڵسوکەوت کردنیان لە تەمەنی چوار بۆ هەشت ساڵیدا زیاترە.
لەم توێژینەوەیەدا، توێژەران بەدواداچوونیان بۆ زیاتر لە ٦٠٠٠ منداڵ کرد لە تەمەنی ٢ بۆ ٨ ساڵیدا بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی زۆر مانەوەی منداڵان لەسەر شاشە کە ڕۆژانە ١ کاتژمێر بوو بۆ منداڵانی تەمەن ٢ بۆ ٥ ساڵ. توێژینەوەیەکی ئەکادیمیەکە لە زانکۆی Canterbury لە نیوزلەندا دەریخست ئەو منداڵانەی ڕۆژانە ٩٠ خولەک لەسەر شاشە بەسەر دەبەن لە تەمەنی ٤ و ٨ ساڵیدا نمرەی کەمتریان بەدەستهێناوە.

































































