زاری كرمانجی – سۆران:
لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران زیاتر لە 80 ماڵ و شوێنی گشتی سیستەمی غازی ئێل پێ جییان بەكار دەهێنن و بەرگری شارستانیش هۆشداری دەدات لە شێوازی بەكار هێنانی ئەو سیستەمە.
بەیار باڵەكی بەرپرسی راگەیاندنی و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە زاری گووت ” بە پێی بەدواداچوونەكانمان ئێستا لە سنووری قەزای سۆران 62 هاووڵاتیی سیسەمی غازی شلیان بۆ ماڵەكانیان بەستووە و كاری پێ دەكەن هەروەها 22 شوێنی گشتیش بەهەمان سیستەمیان بەستووە”.
موقەدەم بەیار زیاتر روونیكردەوە ” تیمەكانمان سەردانی ئەو شوێن و ماڵانەیان كردووە و رێنمایی پێویستیان پێ داون و ئاگاداریان كردوونەتەوە لە هەر جۆرە كەمترە خەمییەك مەترسی بۆسەر گیانی خۆیان و هاووڵاتییان دەبێت، بۆیە لەهەر كەمتەر خەمییەك رووبەڕووی لێپێچینەوە دەكرێنەوە”.