مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ماڵپەڕی “ئەكسیۆس”ی ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات كە واشنتن لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە 50 فڕۆكەی جەنگی لە جۆرەكانی (F-35، F-22 و F-16) ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.
هاوكات لەگەڵ ڕەوانە كردنی فڕۆكە جەنگییەكان، دووەمین كەشتیی فڕۆكەهەڵگریش بەرەو ناوچەكە جووڵەی پێكراوە .
ئەگەرچی چاودێرانی سیاسیی خولی دووەمی گفتوگۆ ئەتۆمییەكانی نێوان تاران و واشنتن لە ژنێف بە”ئەرێنی” باسی لێوەدەكەن، بەڵام لە پاڵ ئەوەش سوپای ئەمەریكا هێزەكانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر كردووە .

































































