پشتیوان كەریم- سۆران :
بەرپرسی بەشی هونەری و پرۆژەكان لە سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران بە زاری كرامانجی راگەیاند:” قۆناغی دووەمی شەقامی 40 مەتری لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران دەستی پێكرد،”
ئەندازیار كوردۆ حەمەدەمین ئاشكراشیكرد:” ئەم شەقامە لە فلكەی گەورەی سەنتەری بازاڕ تا هۆڵی بۆنەكان درێژ دەبێتەوە، ماوەی دوو رۆژە دەست با كاری قیڕتاوكردنی كراوە، گەر كەش و هەوا لەبار بێت لە پێنج رۆژی ئایندە كۆتایی پێ دێت و بە رووی شۆفێران و هاووڵاتییان دەكرێتەوە.”
گوژمەی پرۆژەكە هەروەكو ئەندازیار كوردۆ هێمای بۆ دەكات بە 390 ملیۆن دینار دەخەملێندرێت، كە لە سەر بودجەی تایبەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.”