دەسەڵاتدارانی شانشینی عەرەبیی سعوودیە بە فەرمی ڕایانگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەکانی بینینی مانگ توانیویانە لە ناوچەی تەمیر مانگی ڕەمەزان ببینن و بەوهۆیەشەوە سبەی چوارشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەو وڵاتە.
بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە هەرێمی كوردستانیش سبەی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.































































