مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەپی KRDPASS بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران چالاك كرد، كە چیتر پێویست ناكات فەرمانبەر بۆ مامەڵەكانی زۆربەی بەڵگەنامەكان لەگەڵ خۆی ببات.
حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی شوباتی 2026، ئەپی KRDPASS ـی تایبەت بە فەرمانبەران و مووچەخۆران كارا كرد كە بە خزمەتگوزاریی جزدان ناسراوە .
فەرمانبەران و مووچەخۆران دەتوانن لە بەشی جزدان، ناسنامەكانی كەسی و خێزانەكەی و سەرجەم بەڵگەنامەكانی لە رێگەی كامێرەی مۆبایلەكەیەوە سكان بكات و بەشێوەی دیجیتاڵی هەڵیبگرێت و دواتر لە كاتی مامەڵەكاندا بەكاری بهێنێت.
فەرمانبەران و مووچەخۆران، لە ئێستاوە دەتوانن ئەپڵیكەشینی KRDPASSداببەزێنن و لە رێگەی داخلكردنی كۆدی فەرمانبەری” بایۆمەتری”، ڕاستەوخۆ سوود لەو خزمەتگوزارییە وەربگرن و چەندان خزمەتگوزاریی تریشی تێدایە.

































































