زاری کرمانجی :
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران، ڕۆژی 25/1/2026 کۆبوونەوەی ھاوبەش لەنێوان وەزیری ئەوقاف و وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری پەروەدە و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك وەزیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وەرگرتنی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکان بەڕێوەچوو.
راشیگەیاند: دوای ھەڵسەنگاندنی گشتی و خستنەڕووی ڕێگەی گونجاو، بڕیاردرا بە وەرگرتنی قوتابیانی قوتابخانەکانی خوێندنی ئیسلامی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.
پشتیوان سادق هەروەها رایگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی ئەم کۆبوونەوەیە، ئەمرۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە بڕیاری ژمارە (3211) لە 16/2/2026، وەرگرتنی قوتابیان ڕاگەیەندرا و تیایدا (165) قوتابی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکانی کوردستان وەرگیران.
لە كۆتاییدا وەزیری ئەوقاف سوپاسی سەرۆک وەزیران و هەموو لایەنەكانی كرد کە لە ئەنجامی کۆبوونەوە ھاوبەشەكەدا گەیشتنە چارەسەری کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی.

































































