به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
به‌هۆی به‌فر و بارانبارینی زۆر، مینێکی دژەکەسی و پاشماوەیەکی تەقەمەنی جەنگی خزابوونە سەر رێگه‌ی هاووڵاتییان و مەترسیان دروستکردبوو.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر، بڵاویكردۆوهتهوه، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییان ئاگادارکراینه‌وه، بەدەرکەوتنی مینێکی دژەکەسی لە جۆری (V69) له‌گه‌ڵ پاشماوەیەکی تەقەمەنی جەنگی کە بەهۆی بەفرو باران خزابوونە سەر رێگای هاووڵاتییان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نییه لە گوندی دەربەندی سنووری قەزای چۆمان بوون، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروستكردبوو، بۆیه دەست بەجێ له‌لایه‌ن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی (EOD) بە شێوازی گونجاو چارەسەرکران و گواسترانەوە.
پێشتر بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، رێنوێنی تایبەتی لەسەر خزانە خوارەوەی مین و ته‌قه‌مه‌نی بەهۆی شەپۆلی بەفرو باران بۆ هاووڵاتییان بڵاوكردبوونه‌وه.

































































