زاری کرمانجی :
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان، لە ڕێكەوتی 16/2/2026 لە قامشلۆ هاوكاریی جۆراوجۆری پێشكەش بە 500 خێزانی ئاوارە و کارمەندانی شارەوانیی شارەكە كرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوامە لە پێشكەشكردنی هاوكاری خۆراكی و ناخۆراكی بە ئاوارە ودانیشتوانی ڕۆژئاوا، ئەم هاوكارییانە بە پاڵپشتیی بەخشەران و خێرخوازان و دانیشتووانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئامادە كراون و لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگاتە ڕۆژئاوای كوردستان و بە سەر ئاوارە و خەڵكی خۆجێیی دابەش دەكرێن.

































































