مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپی بە شاردنەوەی فایلەكانی پەیوەندیدار بە جێفری ئێپستین تۆمەتبار كرد و داواشی لە حكومەتی وڵاتەكەی كرد تەواوی بەڵگەنامەكان بڵاو بكاتەوە.
هیلاری كلینتۆن، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا ڕایگەیاند “فایلەكانی ئەم دۆسیەیە، دەستی دەستی پێ دەكرێت و بەشێكیشی شاردراونەتەوە.”
وا بڕیارە ڕۆژی 26ـى شوباتی 2026، هیلاری كلینتۆن لە بەردەم لیژنەی چاودێریی ئەنجوومەنی نوێنەران شایەتی بدات و ڕۆژێك دوای ئەویش بیل كلینتۆنی هاوسەری گوتەی لێ وەربگیرێت كە لە نێو فایلەكاندا ناوی هاتووە، هیلاری داوا دەكات دانیشتنەكان بە شێوەیەكی ئاشكرا و لەبەردەم خەڵك بن و جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەوان هیچ شتێكیان نییە تا بیشارنەوە.”
جگە لە ناوی هاوسەرەكەی، هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر تێوەگلانی هیلاری لەو تاوانكارییەدا .
مانگی ڕابردوو وەزارەتی دادی ئەمەریكا، زیاتر لە 3 ملیۆن بەڵگەنامە، وێنە و ڤیدیۆی لێكۆڵینەوەكانی ئێپستینی بڵاوكردەوە، كە ناوبراو لە ساڵی 2019 دا لە زیندان گیانی لەدەستدا.

































































