بریارە ئەمڕۆ لە سویسرا و بە نێوەندگیری عومان، گەڕێکی دیکەی دانوستان لەنێوان ئێران و ئەمریکا و بەشیوەیەكی ناراستەوخۆ بەڕێوەبچێت، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ” بە ناڕاستەوخۆ لە دانوستانەكە بەشدار دەبم”.
ئەمڕۆ سێشەممە 17-2-2026، دانوستانەکانی لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤی سویسرا بەڕێوەبچێت؛ شاندی ئەمریکی هەر لەلایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، شاندی دانوستانکاری ئێرانیش لەلایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سەرۆکایەتی دەکرێت، بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، دانوستان لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی، بە ناڕاستەوخۆ لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ئەمریکا بەڕێوە دەچن.
لە بارەی گەڕی نوێی دانوستانەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئێرانییەکانی بە دانوستانکاری خراپ ناوبردووە و رایگەیاندووە، چاودێری دانوستانەکانی ئەمرۆ دەکات و بە ناڕاستەوخۆ بەشدار دەبێت.
ترەمپ دەڵێت؛ ئەگەر ئێرانییەکان دانوستانکاری باشبوونایە، بەر لەوە فڕۆکەی جەنگی بی دوو هێرشیان بکاتە سەر لەگەڵ ئەمریکا رێک دەکەوتن.
هەروا جارێکی دیکە ئەم قسەیەی لە بارەی ئێران دووبارە کردەوە و دەڵێت؛ ئێران دەیەوێت رێککەوێت، چونکە لە دەرئەنجامی رێکنەکەوتن تێگەیشتوون، کە چەندە خراپە بۆیان.

































































