پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
خاوەن نووسینگەیەكی خانووبەرە نیگەرانە لە بارەی مامەڵەی كڕین و فڕۆشتنی خانوو لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران و باس لهوه دهكات ماوەی چەند ساڵێكە كڕین و فڕۆشتنی خانوو وەك پێویست نییە و بێ بازاڕی رووی لە نوسینگەكان كردووە.
فەتحی برادۆستی خاوەنی نوسینگەی فوڕات بە زاری كرمانجی راگەیاند:” مامەڵەی كڕین و فڕۆشتنی خانووبەرە لە سنووری ئیدارەی سۆران بە گشتی نزمە و كاریگەری زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، روون نییە ئاخۆ تاكەی مامەڵەی خانووبەرە بە نزمی دەمێنێتەوە”.
فەتحی باس پێی وایە شارەوانی هۆكاری بێ بازاری خانووبەرەیە و دەڵێ:” هۆكارەكانی نزمبوونەوەی خانووبەرە بەهۆی رێ پێنەدانی شارەوانیە لە هەمبەر دروستنەكردنی خانوو لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەی كە خاوەن زەوی خۆیانن و شوێنی زەویەكانیان بەشی زۆری خزمەتگوزاریشی بۆ كراوە، بەڵام شارەوانی رێان پێنادات لە سەر زەویەكیانییان خانوو دروست بكەن”.
سەبارەت بەنرخ و شوێن و جۆرەكانی خانوو روونیكردەوە:” بەپێی شوێن و جوگرافیای ناوچەكان دەگۆڕێت، ناوچەی حەریقە لە سەنتەری قەزایی ناوەندی سۆران بەرزترین نرخی زەوی هەیە و پەنجا هەزار بۆ شەست هەزار دۆلارە، نرخی خانووش لە نێوان سەت تا سەت و پەنجا هەزار دۆلار كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت، هەروەها لە شوێنی ئاساییش نرخی زەوی لە 100 تا 200 وەرەقە دەڕوات و خانووش لە 2 تا 5 دەفتەر دۆلار دەڕوات”.