محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
دوو رۆژ لەمەوبەر لە بەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی سرێشمە رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداو لە ئەنجام دا 10 کەس برینداربوون.
سافیە حاجی رەسوڵ، خەڵکی ناحیەی سرێشمە دانیشتووی گوندی ئامۆکانی سەر بە قەزای هەریر، یەکێک لەو بریندارەبوو دوای ئەوەی تووشی جەلتە مێشک دەبێت و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر گیانی لە دەستدا.


































































