زاری کرمانجی :
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند:” بەهیچ شێوەیەک ناهێڵیین ڕاوی باڵندە و ئاژەڵی کێوی بکرێت، لیژنەیەکمان بە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا و بە ئەندامێتی لایەنە پەیوەندی دارەکان پێکهێناوە، بۆ ڕێگری کردن و وەرگرتنی ئیجرائات لە ڕاووچییان بەتایبەت ئەوانەی لە دێڵزیان گۆمی ئاویان بۆ ڕاوکردن دروستکردووە .
هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، دەڵێت:” کاتی خۆی دەشتی دێڵزیان چۆلایی بووە و گۆمی لێ دروستکراوە، بەڵام لە ساڵی ڕابردووش سەرجەم ئەو گۆمانەمان تێکدان کە بۆ کاری ڕاوکردن دروستکرابوون .
گووتیشی:” دەشتی دێڵزیان ئێستا ناوەندی شارە و ئەوەی باس دەکرێ دروستکردنی گۆم بۆ ڕاوکردن کارێکی ناشارستانییە و بەهەموو شێوەیەک ڕێگری لێ دەکەین”.


































































