زاری كرمانجی :
سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت كە هۆكاری دواكەوتنی مووچە حكومەتی عێراقە.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا، هۆكاری دواكەوتنی مووچە 120ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم نییە و دەڵێت “بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەكرێت.”
هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە “بەغدا وەك مووچەخۆری عێراق مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێم ناكات، بۆیە ناردنی پارە دوادەكەوێت.”


































































